‌بەوێنە...پێنج هەڵە دووبارە مەكەرەوە لەكاتی خۆشتندا


وێستگە ستایل-


 


چەند هەڵەیەك كە ڕەنگە زۆرینەمان بەردەوام دووبارەی بكەینەوە لەكاتی خۆشتندا بێ ئەوەی ئاگاداربین لەوەی كە ئەمانە زیان بە تەندروستی دەگەیەنن و هەڵەن .


 


 


1- ئاوی زۆر گەرم بۆ خۆشتن بەكارمەهێنە:


باشتر وایە ئەو ئاوەی بۆخۆشتن بەكاریدەهێنیت پلەی گەرماكەی تەنها 35 پلەی سلیزی بێت نەك 60 واتە ئاوی كوڵهاتوو بۆ خۆشتن بەكارمەهێنە ، چونكە بەكارهێنانی ئاوی كوڵهاتوو پێست وشك دەكاتەوە و چەوری سەر پێست دەبات و ئەمەش هاوسەنگی پێست تێكدەدات ، جگە لەوەش گەرماوكردن بە ئاوی كوڵهاتوو سوڕی خوێن زۆر خێرا دەكات و زۆر كات ئەمەش هۆكاری دەركەوتنی سووربونەوە و پەڵەی سەر پێستە .



 



2- زۆر لە گەرماودا مەمێنەرەوە :


مانەوەی زۆر لە گەرماو هاوشێوەی ئاوی گەرم كاریگەری خراپی دەبێت بۆ پێست لەبەر ئەوە باشتر وایە لە 7 بۆ 10 خولەك زیاتر لە گەرناو نەمێنیتەوە .



 


3- زیاددە ڕەوی مەكە لە بەكارهێنانی شامپۆ بۆ شۆردنی قژ و جەستە :
ئەوەندەی پێویستە بەكاربهێنە ، چونكە زۆر بەكارهێنانی شامپۆ كار دەكاتە سەر كەمكردنەوەی چەوری سروشتی پێست و قژ و وشكی دەكاتەوە و ئەوەش بزانە پێویست ناكات ڕۆژانە بە شامپۆ قژ و جەستەت بشۆبت .






4- هەوڵبدە ئەو پارچەیەی خۆتی پێ دەشۆیت كۆن نەبێت :


بۆ ئەوەش باشتر وایە بە 4 هەفتە جارێك ئەو پارچەیە بگۆڕیت بۆ دانەیەكی نوێ بۆ شۆردنی جەستە چونكە لفكەی كۆن مۆڵگەی كۆبونەوە و گەشەی بەكتریایە و ئەمەش زیان بە پێست دەگەیەنێت .





5- بە خاولی زبر جەستەت وشك مەكەرەوە :


وشككردنەوەی جەستە بە خاولی زبر زیان بە پێست دەگەیەنێت و باشتر وایە  دوای خۆ وشككردنەوە بە كرێمێكی شێدار پێستت شێدار بكەیتەوە بۆ ئەویی پێستت بە گەشاوەی و نەرمی بمێنێتەوە .