خانمە پێشكەشكارە شۆخ و شەنگەكەی (NRT) مەرجی هاوسەرگیری ئاشكرا دەكات

سپی میدیا

خانمە پێشكەشكارە عەرەبەكەی ئێن ئاڕتی ئامادەیە هاوسەرگیری لەگەڵ كوردێك ئەنجام بدات و دەڵێت "كوردستان بە وڵاتی خۆم دەزانم و خۆشمدەوێت".


نورهان، پێشكەشكاری دیاری كەناڵی ئێن ئاڕتی عەرەبی لە دیمانەیەكدا لەگەڵ ژمارە (38)ی رۆژنامەی ئاژانس كە ئەمڕۆ بڵاوكراوەتەوە دەڵێت "لای من هیچ جیاوازیەك نیە لەنێوان كورد و عەرەبدا و كێشەم لەگەڵ ئەوەدا نیە شوو بە كوڕی كورد یاخود عەرەب بكەم".


پێشكەشكارەكەی ئێن ئاڕتی عەرەبی ئاشكرایدەكات هەرچەندە لە سلێمانی دەژی، بەڵام تائێستا بەباشی فێری زمانی كوردی نەبووە و لەبارەی كوردستانیشەوە دەڵێت "من كوردستان بە وڵاتی خۆم دەزانم و خۆشمدەوێت، چونكە بە ئاسایشەوە تێیدا دەژیم و هەست بە ڕێز و خۆشەویستی دەكەم".


نورهان گەشبینە بە كارەكەی و  ڕایدەگەیەنێت "دڵخۆشم بەوەی كە دەبینم لە سەرجەم نەتەوە جیاوازەكان بینەری پڕۆگرامەكەمن".


نورهان خەڵكی شاری بەغدادە و لە چەند كارێكی نواندندا بەشداری كردووە و لەگەڵ دامەزراندنی (NRT) عەرەبی لەو كەناڵەوە پرۆگرامی پێشكەش كردووە جەماوەرێكی زۆری بۆ خۆی كۆكردۆتەوە.