پێشكەشكارە بەناوبانگەكەی نێت تیڤی بە جلی بووكێنیەوە دەردەكەوێت

سپی میدیا

پێشكەشكارە بەناوبانگەكەی نێت تیڤی پاش ئەوەی قژی بۆ پێنج ڕەنگ گۆڕی بەجلی بووكێنیەوە دەردەكەوێت.


شیلان ئۆكچان پێشكەشكاری دیاری كەناڵی نێت تیڤی لە نوێترین پۆستیدا لە ئەكاونتی تایبەتی لە ئینستاگرام چەند وێنەیەكی خۆی بڵاوكردەوە بە جلی بوكێنیەوە.


شیلان لە وێنەكەدا ڕەنگی قژی گۆڕیوە بۆ سپی، ئەمەش دوای ئەوە دێت كە لە ماوەیەكی زۆر كورتدا ڕەنگی قژی بۆ شین و دواتر بۆ سەوز و دواتر بۆ پەمەیی و دواتر بۆ پرتەقاڵی گۆڕیبوو، ئەم ڕەنگانەش لە قژی خانماندا لە كوردستان بە دەگمەن دەبینرێن.


شیلان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام چالاكە و بەردەوام وێنەكانی بە ستایلی جیاواز بڵاودەكاتەوە.