تارا وێنەیەكی وروژێنەری بڵاوكردەوە

سپی میدیا

تارا فارس وێنەیەكی نیمچە ڕووتی لە ئەكاونتی تایبەتی لە ئینستاگرام بڵاوكردەوە و هەوادارانی لە كۆمێنتەكانیاندا سەرسامی بۆ دەردەبڕن.


تارا فارس كە یەكێكە لە كەسایەتیە چالاكەكان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام وەك هەمیشە بە دەركەوتنە رۆمانسییەكانی ناوبانگی دەركردووە لە نوێترین دەركەوتنیدا وێنەیەكی بە جلێكی نیمچە ڕووتەوە بڵاوكردەوە و ژمارەیەكی زۆر كۆمێنتی بۆهاتوە و زۆربەیان سەرسامی بە ستایل و جوانیەكەی دەردەبڕن.


تارا فارس، كچێكی ٢٨ ساڵی عێراقییە كە ساڵی ٢٠١٤ لە یانەی سەیدی عێراقی وەك شاجوانی یەكەمی عێراق هەڵبژێردراوە و بە بڵاوكردنەوەی وێنەكانی كە ماڵپەڕە عێراقییەكان بە "وروژێنەر" ناوی دەبەن بۆتە هۆی سەرنجڕاكێشانی زیاتر لە یەك ملیۆن عێراقی.


تارا لە شاری بەغداد لە باوكێكی عێراقی و دایكێكی لوبنانی لەدایكبووە و تا قۆناغی ئامادەیی خوێندووە و دواتر دەستیكردووە بە بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆی كورت لەیوتوب و لە ساڵی ٢٠١٤شدا بە ئامادەبوونی چەندین هونەرمەندی دیاری عێراقی وەك شاجوان هەڵبژێردراوە.


تارا لە ئێستادا لە هاوسەرەكەی جیابووەتەوە و بەهۆی ئەو هەڕەشانەی لێكراوە لە شاری هەولێر نیشتەجێ بووە