بەوێنە...زەكەریا عەبدوڵا دەركەوتەوە

سپی میدیا

زەكەریا عەبدوڵا نوێترین وێنەی بڵاودەبێتەوە و لەگەڵ شاعیرێكی ناسراو دەردەكەوێت.


زەكەریا عەبدوڵا، گۆرانیبێژی ناسراوی كورد نوێترین وێنەی بڵاودەبێتەوە كە لەگەڵ شاعیری ناسراو شاڵاو عەلی دەردەكەوێت و ئەوەش دوای ئەوە دێت ماوەیەكی درێژە بە وێنە و بەرهەمەكانی لە هەوادارانی دووركەوتۆتەوە.


زەكەریا ماوەی چەند ساڵێكە هیچ بەرهەمێكی پێشكەشی هەوادارانی نەكردوە و بەپێی زانیاریەكانی "سپی" بەرهەمی نوێی هونەری ئامادەیە، بەڵام بڕیاریداوە بڵاوی نەكاتەوە بەهۆی زۆری ئەو بەرهەمانەی لە بازاڕدان و ناوبراو پێی وایە بەرهەمە هونەریەكان كەم و پوخت نین.