تا ئێستا زانیوتە ئەڤین لەم شوێنەی جەستەیدا تاتۆی کردووە؟

سەرچاوە سپی میدیا

خانمە پێشکەشکاری بەناوبانگی کورد، ئەڤین ئاسۆ وەک ئاشکرایە لەسەر دەستی تاتۆیەکی هەیەو لە زۆرێک لە بەرنامەکانیدا دەردەکەوێت، بەڵام ئەوەی شاراوەیە ئەوەیە ئەڤین لە شوێنێکی دیکەی جەستەشیدا تاتۆی کردووە.


لە میانەی بەرنامەیەکی خۆیدا ئەڤین پێڵاوەکەی پێی دادەکەنێت و ئاشکرا دەبێت کە ئەڤین ئاسۆ لەسەر قاچیشی تاتۆی کردووە کە تاتۆکە ئەستێرەیەکی گەورە و ئەستێرەیەکی پچوکە.


ئەڤین لە ساڵی ١٩٨٦ لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە خوێندنگەی سورکێو کە تێیدا خوێندکار بووە کاری شانۆیی کردووە.


سەرەتا یەکەمین ئەزموونی پێشکەشکردنی لە ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی «پارێزگاران»ی پارتی پارێزگارانی کوردستانەوە دەست پێکرد، پاشان چووەتە ڕادیۆی نەوا و بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک پێشکەشکاری سەرەکیی بەرنامەی «سروەی نەوا» و بەرپرسی هاماهەنگیی بەرنامەکانی ئەو ڕادیۆیە بوو.


دواتر دەچێتە کۆمپانیای ئارت، لە ڕێی کارەکانی ئەو کۆمپانیایە و دواتریش کەناڵ ٤ و بەرنامەکەی «ئەڤین ژن و ژیان»ەوە ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد. ئەو بەرنامانەی تاکوو ئێستا کار و پێشکەشکاری تێدا کردوون بریتین لە (میڤان شۆ، چەرخ و فەلەک، من جیاوازم، تۆ نموونەی، ملیۆنێر، ئارامۆ شۆ و ئەڤین ژن و ژیان)، تا ئێستا لە ھەریەکە لە کەناڵە ئاسمانییەکانی (زاگرۆس تیڤی، کۆڕەک، كەناڵ ٤، کوردماکس و نێت تیڤی) کاری کردووە.