گه‌ر قاچت بڵقی لێهات، ئه‌م 4 كاره‌ بكه‌

سەرچاوە باخچە
دروستبونی بڵق و برین له‌به‌شی پشته‌وه‌ی قاچ یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌و شته‌ ناخۆشانه‌ی زۆرجار له‌ ژیانماندا ڕوده‌دات و ئازارمان پێده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام بۆ رێگری له دروستبونی ئه‌و بڵقه‌ پێویسته‌ ئه‌م رێوشوێنانه‌ بگریته‌ به‌ر:
1- هه‌ڵبژاردنی قه‌باره‌ی گونجاو: لێكخشاندنی پێڵاو له‌ قاچ هۆكاری سه‌ره‌كی دروستبونی ئه‌و بڵقه‌یه‌، هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ كه‌ به‌رده‌وام ئه‌و پیڵاوه‌ی ده‌یكڕیت قه‌باره‌كه‌ی بۆ قاچت گونجاو بێت.
2- گۆره‌وی گونجاو: گه‌ر پێڵاوه‌كه‌ش گونجاو بێت به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی گۆره‌وی و جۆره‌كه‌ی كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر قاچمان هه‌یه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ دڵنیابیت له‌ جۆری ئه‌و گۆره‌وییه‌ی له‌پێی ده‌كه‌یت.
3- نینۆككردن: به‌رده‌وام نینۆكه‌كانت بكه‌، چونكه‌ هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و نینۆكانه‌ ده‌بێته‌ هۆی دروستبونی بڵق و برین له‌ به‌شی پێشه‌وه‌ی قاچ له‌ كاتی له‌ پێكردنی پێڵاودا.
4- په‌رچه‌كرداری خێرا: كاتێك كه‌ هه‌ستده‌كه‌یت خه‌ریكه‌ قاچت بڵق دروستده‌كات، به‌ر له‌ دروستبونی هه‌وڵبده‌ خێرا پێڵاوه‌كه‌ت دابكه‌نیت و له‌زگه‌یه‌ك بده‌یت له‌و شوێنه‌ و هه‌وڵی چاره‌سه‌ری پێشوه‌ختی بده‌