دەتانەوێ قژتان بەكەمترین كات درێژ و جوان بێت؟

سەرچاوە باخچە
وەرین و كەمبوونەوەی قژ لە پیاوان و ئافرەتاندا، دیاردەیەكی زۆر باوە و زۆرێك لە خەڵكیش پێی نیگەران دەبن، بەتایبەت ئافرەتان حەز دەكەن بەردەوام قژێكی درێژ و جوان و سەرنجڕاكێشیان هەبێ، بۆ ئەوەی لە كەمترین كاتیش قژتان درێژ و جوان ببێتەوە، نیگەران مەبن و ئەو رێگەیە تاقی بكەنەوە. هۆكاری دروستبوونی ئەو كێشەیە لە زۆرینەی هەرە زۆری مرۆڤەكان بۆ كەمی و كێشەی ڤیتامینە جۆراوجۆرەكان لە جەستەی مرۆڤدا دەگەڕێتەوە. توێژینەوەیەكی نوێ سەلماندوویەتی، گەڵای هەرمێ زۆرترین سوودی هەیە بۆ ئەوانەی قژیان دەوەرێ و زۆر نییە و بەردەوامی كورتە و گەشە ناكات. گەڵای هەرمێ تەواو دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B و یەكێكە لە باشترین هۆكارەكان بۆ لەناوبردنی كێشەی وەرین و لاوازی گەشەی قژ. چۆنیەتیی بەكارهێنانی: 10 دانە گەڵای هەرێمی بكەنە نێو یەك لیتر ئاو و بیخەنە سەر ئاگرێكی كز و لێی گەڕێن 20 خولەك بمێنێتەوە، پاشان لە ژوورەكەتانی دابنێن و لێی بگەڕێن تا پلە گەرمییەكەی هاوتای پلەی گەرمی ژوورەكە دەبێت. پاشان دەتوانن ئەو ئاوە لە نێو قژتان بە فڵچەیەك بڵاو بكەنەوە و لێی بگەڕێن بۆ ماوەی دوو سەعات. یان بە تەواوی سەرتان بەو ئاوە تەڕ بكەن و بیپێچن تا بەیانی لە خەو هەڵدەستن، دوای ماوەیەك بەردەوامبوون لەسەر ئەم كارە، كاریگەرییە سیحرییەكانیتان بۆ دەردەكەوێت. -