كه‌ناڵه‌ فه‌رمییه‌كه‌ی فه‌رهاد پیرباڵ ده‌ستی به‌ په‌خش كرد

سەرچاوە ووشە 


نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند د. فه‌رهاد پیرباڵ كه‌ له‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌ناڵ و ئه‌كاونت و لاپه‌ڕه‌ی به‌ناوه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌، له‌ ئێسته‌دا هه‌ستاوه‌ به‌ دانانی كه‌ناڵێكی فه‌رمیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی یوتیوب.


كه‌ناڵه‌كه‌ی دكتۆر فه‌رهاد، له‌ یوتیوب به‌ ناوی "Farhad Revolution"ه‌ و تێیدا نووسیویه‌تی: "تاكه‌ شوێنی فه‌رمیی فه‌رهاده‌ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی قسه‌ و لێدوان و بابه‌ت و هه‌ڵوێسته‌كانی".


فه‌رهاد پیرباڵ، به‌ ده‌ستپێكردنی ئه‌م كه‌ناڵه‌ خۆی بێبه‌ری كردووه‌ له‌ ته‌واوی ئه‌و كه‌ناڵ و ئه‌كاونت و لاپه‌ڕانه‌ی به‌ ناوییه‌وه‌ كراونه‌ته‌وه‌ و رای ده‌گه‌یه‌نێت، ته‌نیا ئه‌م كه‌ناڵه‌ گوزارشت له‌ بۆچوونه‌كانی ده‌كات.


ئه‌م گرته‌ ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه‌ش، وه‌ك ده‌ستپێكی په‌خشی كه‌ناڵه‌كه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و له‌سه‌ری نووسراوه‌، دكتۆر فه‌رهاد له‌م گرته‌ ڤیدیۆیه‌دا گرنگی ده‌ستپێكردنی ئه‌م كه‌ناڵه‌ و كاتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان شی ده‌كاته‌وه‌.