یەکەم وێنەی دزەپێکراوی گالاکسی ئێس 8 بڵاوبوویەوە

سەرچاوە کەی ئای تی ئێن
وەک دەزانین هەموو ساڵێک دزەپێکاری و زانیاری نوێ لەسەر بەرهەمەکانی کۆمپانیا تەکنەلۆژیەکان بڵاودەبێتەوە لە نێویشیاندا زۆرێک لە کۆمپانیاکان زانیارییان دزەی پێکراوە، بووەتە زیانێکی گەورە بۆ کۆمپانیاکە، جگە کۆمپانیای ئەپڵ کە تا کاتی ڕاگەیاندنی بەرهەمەکانی هیچ زانیارییەک بڵاو ناکرێتەوە تانانەت بەرواری کۆنگرەکەی.ئەمڕۆ لەسەرجەم پەڕەتەکنەلۆژییەکان وێنەیەک بڵاوبووەتەوە کە بەپێی وتەکان ئەمە وێنەی نەوەی داهاتووی سامسۆنگە بە ناوی گالاکسی ئێس 8.Image may contain: phone

کە وەک لەوێنەکەدا دەردەکەوێت ئەم نەوە نوێیەی گالاکسی قەبارەیەکی گەورەی هەیە و هەروەها لەبەشی خوارەوەشی دووگمەی ماڵەوە(Home) لابراوە، جگە لەوە هیچ زانیارییەک بڵاونەکراوەتەوە لەسەر تایبەتمەندییەکانی ئەم مۆبایلە بەڵام دەوترێت بە سناپ دراگۆن 835 کاردەکات کە نوێترین بەرهەمی کواڵکۆمە، وە ڕامی 8 گێگادەبێت و خاوەنی پاترییەکی بەهێزدەبێت بە نزیکەی توانستی 4000 ملی ئەمپێر.